یارمەتیمان بدە لە دەستخستنی دەنگەکانی كۆمەڵگا!
سەرچاوەکانی کۆمەڵگەی کیتساپ (KCR) هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی گشتگیر هەموو سێ ساڵ جارێک بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان و سەرچاوەکان لە کۆمەڵگەکەماندا. بەشێوەیەک داڕێژراوە کە بۆشاییەکان لە خزمەتگوزاری و بەرنامە و/یان سیاسەتی ناوچەی کیتساپ بخاتەڕوو، بەدیاریکراوی ئەوانەی پەیوەندیدارن بە ئەندامانی کۆمەڵگە کەوا زۆر پێویستییان بەم خزمەتگوزارییانە هەیە. ئەمە هەروەها یارمەتیدەرە لە ئاگاداری و ڕێنوێنی کردنی پلانی ستراتیژی KCR.
 
هیوادارین کە دەرەنجامەکانی ئەم ڕووپێوە ببێتە بابەتێکی فێرکاری بۆ ئاژانسەکانی ناوچەی کیتساپ بەرەو باشتر تێگەیشتن لە ئاستەنگەکان کەوا ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکەمان دەبێتەوە، وە لە کۆتاییدا هاوکاربێت لە بنیاتنانی چارەسەری کاریگەر.  جگە لەمانەش، بەیەکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان، KCR بەردەوام بەرەو باشتربوون دەچێت لە پڕۆسەکەدا تاوەکو بەشێوەیەکی باشتر ڕابێت لەگەڵ گۆڕانکارییە دیمۆگرافی و ئابوورییەکان.
بۆچی گرنگە بۆچوونی تۆ وەربگرین:
تاوەکو KCR باشتر خزمەت بکات، پێویستە بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە هەڵسەنگاندن بۆخۆمان بکەین، هاوشان لەگەڵ تێگەیشتن لە سەرچاوە و پێداویستییەکانی کۆمەڵگە. بۆ CNA ساڵی 2022، ئێمە هەوڵ دەدەین کە بە ستراتیژییەوە ئەم کارە ئەنجام بدەین بۆ بەشداری پێکردنی دەنگەکانی كۆمەڵگا (community voices)، بەتایبەتی ئەوانەی کەوا زۆرجار لە دەرەوەی پڕۆسەکەدا جێهێڵدراون. دەنگی تۆ کاریگەری درووست دەکات لەسەر ئەو خزمەتگوزاری و بەرنامانەی کە لە ناوچەی کیتساپ (Kitsap) پێشکەش دەکرێن.
ئێمە چەندین پرسیاری دیمۆگرافی دەکەین؛ ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لەوەی بۆچوونی لایەنی پەیوەندیداری هەمەجۆر وەربگرین و باشتر تێبگەین لە جیاوازییە بێهاوتاکان لەبارەی ئەزموونەوە.
هەموو پرسیارەکانی ئەم ڕووپێوە خۆبەخشانەیە و ناسنامەی وەڵامدەرەوە شاراوەیە.
ئەم ڕووپێوە خولەک دەخایەنێت.
پرسیارت هەیە؟ ئیمەیلمان بۆ بنێرە بۆinfo@kcr.org  یاخود پەیوەندی بکە بە نوسینگەکە بە ژمارە 360-473-2004.
سوپاس بۆ بەشداری کردن و ڕاوسەرنجت.

T